‌خواردنەوە وزەبەخشەکان مەترسی لەسەر تەندروستیی دڵ دروست دەکەن

وێستگە ستایل-

خواردنەوە وزەبەخشەکان مەترسی لەسەر تەندروستیی دڵ دروست دەکەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان و تەواوکەرە هاندەرەکان دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەی دڵ.


ڕاپۆرتەکانی وەستانی کتوپڕی دڵ ١١ هێندە و جەڵتەی دڵ ٤.٥ هێندە لەنێو بەکارهێنەرانی ئەو بەرهەمانەدا بەرزبوونەتەوە.


گەنجانی تەمەن ١٨ بۆ ٣٤ ساڵ نیوەی ئەو کەسانە پێکدەهێنن کە تووشی کێشەی تەندروستیی دڵ بوون.


بەشێکی زۆری گەنجان بۆ بەدەستهێنانی وزە و مانەوە بە وریایی پەنا بۆ ئەم بەرهەمە کافاینییانە دەبەن.


توێژەران ڕوونی دەکەنەوە کە ئەم داتایانە ئاماژەیەکی گرنگن و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ خواردنەوەی ئەم بەرهەمانەدا بکرێت.


کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی


PM:11:52:11/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 4 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل