دەستنووسە کۆنەکانی سەدەکانی ناوەڕاست مێژووی ڤایرۆسەکان ئاشکرا دەکەن
وێستگە ستایل-
دەستنووسە کۆنەکانی سەدەکانی ناوەڕاست مێژووی ڤایرۆسەکان ئاشکرا دەکەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زانایان شوێنەواری ترشی ناوەکی (DNA)ی ڤایرۆسێکی ئاژەڵییان لەنێو دەستنووسە دێرینەکانی سەدەکانی ناوەڕاستدا دۆزییەوە.
توێژینەوەکە لەسەر دەستنووسێکی تەمەن هەزار ساڵە ئەنجامدراوە و مێژووی ڤایرۆسی مەڕ بۆ زیاتر لە ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێنێتەوە.
توێژەران پێستی ئاژەڵەکانیان شیکار کردووە کە لە ڕابردوودا بۆ نووسین بەکارهاتوون بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.
نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بە درێژایی مێژوو کاریگەریی گەورەیان لەسەر ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵ دروست کردووە.
ئەم دۆزینەوەیە دەریدەخات کە دەستنووسە کۆنەکان سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاریی بایۆلۆجی و مێژووی پزیشکین.
گۆڤاری زانستیی جینات و مێژوو
PM:11:48:11/11/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه