‌زانایان پەیوەندی نێوان چاکبوونەوەی ڕیخۆڵە و ڕۆژووگرتن ئاشکرا دەکەن

وێستگە ستایل-

 زانایان پەیوەندی نێوان چاکبوونەوەی ڕیخۆڵە و ڕۆژووگرتن ئاشکرا دەکەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریدەخات کە ڕۆژووگرتن و مانەوە بە برسییەتی دەکرێت کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر نوێبوونەوەی خانەکانی کۆئەندامی هەرس هەبێت.


بەپێی تاقیکردنەوە تاقیگەییەکان، بەڕۆژووبوون بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی جۆرە بەکتریایەکی سوودبەخش لە ناو ڕیخۆڵەدا.


ئەم بەکتریا سوودبەخشانە پڕۆسەی چاککردنەوە و نوێکردنەوەی پەردەی ڕیخۆڵە خێراتر دەکەن، کە ئەمەش ڕێگە بۆ بەکارهێنانی لە چارەسەرە پزیشکییە ئاڵۆزەکاندا خۆش دەکات.


زانایان لە مێژە لەسەر سوودەکانی کەمکردنەوەی خواردن لێکۆڵینەوە دەکەن، بەڵام کاریگەری ڕاستەوخۆی ڕۆژووگرتن لەسەر نۆژەنکردنەوەی بەکتریای ناوەوە بابەتێکی تەواو نوێی زانستییە.


پزیشکان هیواخوازن ئەم دۆزینەوەیە لە داهاتوودا یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی شانە تەندروستەکانی لەش لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری تیشکی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە.


سەرچاوە: ماڵپەڕی زانستی ساینس دەیلی


PM:11:24:08/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل