زانایانی ئێم ئای تی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە پەرەپێدەدەن
وێستگە ستایل-
زانایانی ئێم ئای تی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە پەرەپێدەدەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەران لە پەیمانگای بەناوبانگی ماساچوسێتس بۆ تەکنەلۆژیا (MIT) سەرکەوتنێکی نوێیان لە بواری پزیشکیدا لە ڕێگەی دروستکردنی نانۆتەنۆلکەی زۆر پێشکەوتوو بەدەستهێنا.
ئەم نانۆتەنۆلکانە بە وردی دیزاین کراون تاوەکو ڕێنمایی بۆماوەیی و زانیاری تایبەت ڕاستەوخۆ بگەیەننە خانە بەرگرییەکانی لەشی مرۆڤ.
بەهۆی ئەم ڕێگەیەوە، کۆئەندامی بەرگری فێری ناسینەوە و هێرشکردنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان دەبێت بە بێ زیانگەیاندن بە خانەکانی تر، هاوکات تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان لەسەر مشک ئەنجامی زۆر هیوابەخشیان هەبووە.
چارەسەری بەرگری بۆ شێرپەنجە لە سەردەمی نوێدا بە یەکێک لە باشترین و بێزیانترین ڕێگەکان دادەنرێت، چونکە بە پێچەوانەی چارەسەری کیمیایی زیان بە خانە ساغ و پێویستەکانی لەش ناگەیەنێت.
هەرچەندە هێشتا پێویستی بە تاقیکردنەوەی کلینیکی زیاترە لەسەر مرۆڤ، بەڵام ئەم داهێنانە زانستییە ئومێدێکی گەورە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یەکلاکەرەوەی نەخۆشییەکە دەبەخشێت.
سەرچاوە: گۆڤاری پزیشکی نەیچەر
PM:11:20:08/11/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه