ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لە هاوئاهەنگی پزیشکی نەریتی و زانستی هاوچەرخ دەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفرانسی "فودمێد ٢٠٢٦" جەختی لە گرنگیی بەستنەوەی زانیارییە نەریتییەکان بە توێژینەوە زانستییە هاوچەرخەکان کردەوە.
کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی تشرینی دووەم بە میوانداریی زانکۆی باپتیستی هۆنگ کۆنگ بەڕێوەچوو.
توێژەران و پسپۆڕانی تەندروستی تاوتوێی ڕۆڵی خۆراک و پزیشکی نەریتییان لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و کەمکردنەوەی تێچووی چارەسەردا کرد.
لە سەرانسەری جیهاندا بایەخدان بە لایەنی زانستیی خۆراک و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی پیری ڕووی لە زیادبوون کردووە.
کۆنفرانسەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دەرمان و نەریتە کۆنەکان لەژێر تاقیکردنەوە و بەڵگەی زانستیدا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)
PM:10:37:06/11/2026