‌زانایان پڕۆتینێکی دەستکاریکراو پەرەپێدەدەن کە یارمەتی ماسولکە پیربووەکان دەدات بۆ نوێبوونەوە

وێستگە ستایل-

زانایان پڕۆتینێکی دەستکاریکراو پەرەپێدەدەن کە یارمەتی ماسولکە پیربووەکان دەدات بۆ نوێبوونەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژەرانی زانکۆی کیوشوی ژاپۆنی ڕێگەیەکی نوێ و بەهێزیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت سیستمی سروشتیی لەش بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ماسولکە زیانپێکەوتووەکان بەرەوپێش ببات.


توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر شێوازێکی دەستکاریکراوی پڕۆتینێک بە ناوی هۆکاری گەشەی خانەکانی جگەر (HGF)، کە دەورێکی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە چالاککردنی ئەو خانانەی بەرپرسن لە چاککردنەوەی شانە ماسولکەییەکان.


زاناکان وەشانی گەشەپێدراوی ئەم پڕۆتینەیان بە "سوپەر HGF" ناوبردووە، کە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی لەگەڵ پێکهاتەیەکی کیمیایی بە ناوی LASSS بەرهەمهێنراوە، تاقیکردنەوە تاقیگەییەکان دەریانخستووە کە ئەم پڕۆتینە توانای پەیوەستبوونی بە وەرگرەکانییەوە دوو هێندە لە پڕۆتینی ئاسایی زیاترە.


نوێبوونەوەی ماسولکەکان لەسەر خانە بنەڕەتییە تایبەتمەندەکان دەوەستێت، بەڵام بەهۆی چوونە تەمەن و گۆڕانکارییە کیمیاییەکانی ناو جەستە، ئەم سیستمی ئاگادارکردنەوەیە بەرەو لاوازی دەچێت و پڕۆتینە نوێیەکە هاوسەنگییەکە دەگەڕێنێتەوە.


تاقیکردنەوەکان لەسەر مشکە تاقیگەییەکان دەرەنجامی ئومێدبەخشیان هەبووە، بەڵام توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەتوانرێت وەک چارەسەرێکی پزیشکی بۆ لاوازیی ماسولکەی مرۆڤە بەساڵاچووەکان بەکاربهێنرێت.


گۆڤاری زانستیی کیوشو لە ژاپۆن


PM:11:22:04/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل