‌شیکارییەکی گەورە جەخت لە گرنگیی خواردنی بەردەوامی دەرمانی پەستانی خوێن دەکاتەوە

وێستگە ستایل-

شیکارییەکی گەورە جەخت لە گرنگیی خواردنی بەردەوامی دەرمانی پەستانی خوێن دەکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


شیکارییەکی پزیشکیی بەرفراوان دەریخستووە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی و لە کاتی خۆیدا دەرمانی پەستانی خوێن دەخۆن، پارێزراوترن لە تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی دڵ.


کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی دڵی ئەوروپی داتای زیاتر لە ٩١ هەزار کەسی لە ٩ تاقیکردنەوەی کلینیکیدا بەراورد کردووە.


ئەو نەخۆشانەی بەلایەنی کەمەوە ٨٠٪ی ژەمەکانی دەرمانیان خواردووە، بە ڕێژەی ١١٪ کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ، مێشک و مردن بوون، بەڵام لەوانەی زوو زوو ژەمەکانیان فەرامۆش کردووە ئەو سوودە بەدی نەکراوە.


داتاکان دەریانخستووە کە پابەندبوونی نەخۆشەکان بە تێپەڕبوونی ساڵەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، ئەمەش مەترسییەکان چەند هێندە دەکاتەوە.


پزیشکان ڕێنمایی دەدەن کە نەخۆش نابێت بەبێ پرسی پسپۆڕ دەرمان بوەستێنێت و پێویستە خشتەیەکی ئاسان بۆ وەرگرتنی ژەمەکان دابنرێت.


کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی دڵی ئەوروپی / ساینس دەیلی



PM:11:57:25/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل