‌دەرمانێکی ئەزموونی نوێ یارمەتی نەخۆشانی دڵ دەدات بە ئاسانی ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەن

وێستگە ستایل-

دەرمانێکی ئەزموونی نوێ یارمەتی نەخۆشانی دڵ دەدات بە ئاسانی ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دەرمانێکی نوێی تاقیکاری بە ناوی "ئافیکامتێن" (Aficamten) ئەنجامی دڵخۆشکەری لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەستووربوونی بۆماوەیی ماسولکەکانی دڵدا پیشانداوە و توانای وەرزشکردن و تەندروستی گشتی نەخۆشەکانی باشتر کردووە.


ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە دەبێتە هۆی ئەستووربوون و ڕەقبوونی ماسولکەکانی دڵ، کە دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی، ماندووبوونی خێرا و سەختی لە جووڵەی جەستەییدا، لە کاتێکدا بژاردەکانی چارەسەر زۆر سنووردار بوون.


لە تاقیکردنەوەیەکی کلینیکیدا لەسەر ٥١٧ نەخۆش، دەرکەوت دوای ٣٦ هەفتە ئەو نەخۆشانەی دەرمانەکەیان وەرگرتووە، توانای هەڵمژینی ئۆکسجینیان لە کاتی وەرزشکردندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و تەندروستییان باشتر بووە.


دەرمانی ئافیکامتێن لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چالاکی پرۆتینی "مایۆسین" کاردەکات کە بەرپرسە لە گرژبوونی ماسولکەی دڵ، ئەمەش یارمەتی ئاسانکردنی پشوودانی دڵ و پەمپکردنی باشتر دەدات.


ئەم تاقیکردنەوەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ورد بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن پێویستە چاودێری زیاتری نەخۆشەکان بکرێت تا دڵنیاببنەوە لە کاریگەری درێژخایەنی دەرمانەکە.


گۆڤاری پزیشکی نیو ئینگلاند (NEJM) و کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی (Circulation)


PM:07:41:12/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل