ڤاکسینێکی نوێی mRNA ئومێدێکی گەورە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی پێست دروست دەکات
وێستگە ستایل-
ڤاکسینێکی نوێی mRNA ئومێدێکی گەورە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی پێست دروست دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
تاقیکردنەوەیەکی کلینیکیی بەرفراوان دەریخستووە کە تێکەڵکردنی ڤاکسینێکی کەسی لە جۆری mRNA لەگەڵ دەرمانی بەرگری، مەترسیی گەڕانەوەی شێرپەنجەی پێست دوای نەشتەرگەری بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
ئەم شێوازە نوێیە بەپێی بازدانە جینییەکانی وەرەمی هەر نەخۆشێک بە جیا دادەڕێژرێت، بە جۆرێک سیستمە بەرگرییەکەی فێری ناسینەوە و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی خانە شێرپەنجەییەکان دەکرێت.
لە تاقیکردنەوەکەدا، تووشبووانی شێرپەنجەی پێست لە جۆری میلانۆما ڤاکسینی تایبەتمەندکراویان لەگەڵ دەرمانی پەمبرۆلیزوماب (Pembrolizumab) وەرگرت، و دەرەنجامەکان پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی وەرەم بەراورد بە وەرگرتنی چارەسەری بەرگری بە تەنیا تۆمارکرد.
جیاواز لە ڤاکسینە تەقلیدییەکان کە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان بەکاردێن، ڤاکسینی شێرپەنجە بۆ ڕاهێنانی بەرگریی لەشە دژی ئەو خانە شێرپەنجەییانەی پێشتر دروست بوون، و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای mRNA و ڕیزبەندیی جینیی وەرەم ئەم بوارەی زۆر خێراتر کردووە.
هەرچەندە توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ زانینی کاریگەرییە درێژخایەنەکان و دیاریکردنی ئەو نەخۆشانەی زۆرترین وەڵامدانەوەیان دەبێت، بەڵام ئەم هەنگاوە دەروازەیەکی نوێیە بەرەو پزیشکیی ورد و تاقیکردنەوەی لەسەر جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە.
سەرچاوە: AJMC، Science News.
PM:11:16:29/09/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه