‌سیستمی خۆراکیی دەریای ناوەڕاست پیریی مێشک و لەدەستدانی بیرەوەری دوادەخات

وێستگە ستایل-

سیستمی خۆراکیی دەریای ناوەڕاست پیریی مێشک و لەدەستدانی بیرەوەری دوادەخات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


پسپۆڕانی خۆراک ڕایدەگەیەنن کە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی دەریای ناوەڕاست مێشک بە

گەنجی دەهێڵێتەوە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە (ئەلزەهایمەر) کەم

دەکاتەوە.


ئەم سیستمە خۆراکییە پشت بە بەکارهێنانی ڕۆنی زەیتوون، ماسی، دانەوێڵەی تەواو،

سەوزەوات و میوەی وەرزی دەبەستێت و گۆشتی سوور تێیدا کەمکراوەتەوە.


لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەن دەریخستووە ئەو ماددە دژە ئۆکسێنەرانەی لە ڕۆنی زەیتوون و

چەرەزاتدا هەن، ڕێگری دەکەن لە هەوکردنی خانەکانی مێشک و یاریدەدەرن لە بەهێزکردنی

تەرکیز و بیرەوەری لە تەمەنی پیریدا.


سیستمی خۆراکیی دەریای ناوەڕاست ساڵانە لە پێشەنگی باشترین سیستمە خۆراکییە

تەندروستەکانی جیهاندا پۆلێن دەکرێت، چونکە جگە لە مێشک، دڵ و کێشی جەستەش لە

حاڵەتێکی هاوسەنگدا دەهێڵێتەوە.


پزیشکان پێشنیار دەکەن کە تاکەکان لە تەمەنی گەنجییەوە ڕۆژانە بەشێک لەم خواردنە

سروشتییانە بخەنە ژەمەکانیانەوە بۆ مسۆگەرکردنی تەندروستییەکی باشتر بۆ داهاتوو.


ماڵپەڕی تەندروستی هارڤارد


AM:12:01:26/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل