ڕۆژانە ٣٠ خولەک ڕۆشتنی خێرا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە
وێستگە ستایل-
ڕۆژانە ٣٠ خولەک ڕۆشتنی خێرا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریخستووە کە ڕۆژانە تەنها ٣٠ خولەک ڕۆشتنی خێرا بە پێ،
مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆیەکی بەریتانی لەسەر زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لە تەمەنە جیاوازەکاندا
لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە بۆ زانینی کاریگەریی چالاکیی جەستەیی ڕۆژانە لەسەر
درێژکردنەوەی تەمەن و چالاکیی دڵ.
ئەنجامەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی ڕۆژانە دەڕۆن، ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی
خراپیان دادەبەزێت، پەستانی خوێنیان هاوسەنگ دەبێت، هەروەها باری دەروونی و
تەندروستی مێشکیشیان زۆر باشتر دەبێت.
نەخۆشییەکانی دڵ هێشتا یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە جیهاندا، و
پزیشکان لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام هۆشداری دەدەن لە کەمجووڵەیی بەهۆی دانیشتنی
زۆر لە بەردەم شاشەکان.
پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن کە مرۆڤ دەتوانێت بە هەنگاوی سادە وەک بەکارهێنانی قادرمە
لەبری مەسعەد و ڕۆشتن لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان، ڕۆتینی ڕۆژانەی
تەندروستانە بکات.
گۆڤاری لانسێت بۆ پزیشکی
PM:11:59:25/09/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه