‌زانایان گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی دەگمەن دەستنیشان دەکەن کە پەیوەستە بە مەترسیی بەرزی شێرپەنجەی سییەکان لە کەسانی جگەرەنەکێشدا

وێستگە ستایل-

زانایان گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی دەگمەن دەستنیشان دەکەن کە پەیوەستە بە مەترسیی بەرزی شێرپەنجەی سییەکان لە کەسانی جگەرەنەکێشدا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژەران بەڵگەیەکیان دۆزیوەتەوە کە گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی دەگمەن بە ناوی EGFR

T790M دەبەستێتەوە بە زیادبوونی بەرچاوی مەترسیی l تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان لە نێو ئەو کەسانەی کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە.


توێژینەوەکە شیکاری بۆ زانیاریی بۆماوەیی زیاتر لە ٣.٣ ملیۆن کەس کردووە و سەدان کەسی هەڵگری ئەم گۆڕانکارییە بۆماوەییەی دەستنیشان کردووە.


توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەڵگرانی ئەم گۆڕانکارییە مەترسییەکی زۆر زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان بە بەراورد لەگەڵ کەسانی ئاسایی.


ئەم دۆزینەوەیە لەوانەیە بە تایبەتی گرنگ بێت بۆ ئەو خێزانانەی کە نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکان لە نێو ئەندامە جگەرەنەکێشەکانیاندا ڕوودەدات.


زانایان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا پشکنینی پێشوەختە دەتوانێت سوود بەو کەسانە بگەیەنێت کە هەڵگری ئەم گۆڕانکارییە دەگمەنەن.


هەروەها ئەم دۆزینەوەیە دەریدەخات کە چۆن بنکەدراوە بۆماوەییە گەورەکان دەتوانن یارمەتی توێژەران بدەن لە دەستنیشانکردنی جۆرە دەگمەنەکان و پەیوەندییان بە

نەخۆشییەکانەوە.


لێکۆڵینەوە کلینیکییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بزانرێت چۆن زانیارییە بۆماوەییەکان دەتوانن کاریگەری لەسەر ستراتیژییەکانی پشکنین و چارەسەرکردن دابنێن.


سایەنس / لایڤ ساینس


PM:10:31:21/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل