‌دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بڕیاردان لەسەر چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجەی کۆڵۆن دوادەخات

وێستگە ستایل-

دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بڕیاردان لەسەر چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجەی کۆڵۆن دوادەخات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ماوەی پێداچوونەوەی بە چارەسەرێکی ئەزموونیی شێرپەنجە درێژکردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای ئیگزیلیکسیس بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی قۆڵۆن و کۆم پەرەی پێدراوە.


ئەم چارەسەرە تێکەڵەیەکە لە نێوان دەرمانی زانزالینتینیب لەگەڵ دەرمانی تێسێنتریکی کۆمپانیای ڕۆش، و لەسەر ئەو نەخۆشانە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت کە نەخۆشییەکەیان لە قۆناغی بڵاوبوونەوەدایە و چارەسەرەکانی پێشوویان تێپەڕاندووە.


دەستەی ناوبراو داوای زانیاریی زیاتری لەبارەی سەلامەتی و کاریگەریی دەرمانەکە کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی درێژکردنەوەی پرۆسەی پێداچوونەوەکە بۆ ماوەی سێ مانگ و وادەی بڕیاردانیش دیاریکراوە بۆ ٣ی ئاداری ٢٠٢٧.


دەرمانی زانزالینتینیب سەر بە گرووپی دەرمانەکانی تایڕۆسین کینازە، کە کار لەسەر بە ئامانجگرتنی ئەو پرۆتینانە دەکات کە یارمەتی گەشەکردن و مانەوەی خانە

شێرپەنجەییەکان دەدەن.


درێژکردنەوەی ماوەی پێداچوونەوەکە دەریدەخات کە چەندە پرۆسەیەکی ورد و درێژخایەن پێویستە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئایا چارەسەرە نوێیەکانی شێرپەنجە لە یەک کاتدا کاریگەر و سەلامەتن بۆ بەکارهێنانی بەرفراوانی پزیشکی.


سەرچاوە: ڕۆیتەرز، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦


PM:08:46:11/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل