توێژینەوەیەکی نوێ: ڤاکسینی پشتێنەی ئاگرین مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر بە ڕێژەی ٢٤٪ کەمدەکاتەوە
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەکی نوێ: ڤاکسینی پشتێنەی ئاگرین مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر بە ڕێژەی ٢٤٪ کەمدەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی بەرفراوان دەریخستووە، ئەو کەسە تەمەن پۆشتانەی ڤاکسینی "شینگرێکس"یان وەرگرتووە، لە چوار ساڵی دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر تووشی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە (دەمێنشیا) بوون.
ئەم توێژینەوەیە کە لەسەر داتای تەندروستی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس ئەنجامدراوە،بئاماژە بەوە دەکات کە وەرگرتنی ڤاکسینەکە ئەگەری تووشبوون بە زەهایمەر بە ڕێژەی ٢٤٪ کەمدەکاتەوە، ئەمەش بایەخێکی زانستی زۆری هەیە چونکە دەکرێت ڤاکسینەکان سوودی زیاتریان هەبێت لە تەنها ڕێگریکردن لە هەوکردنە ڤایرۆسییەکان.
پشتێنەی ئاگرین بەهۆی چالاکبوونەوەی ڤایرۆسی (varicella-zoster) دروست دەبێت کە دوای تووشبوون بە ئاوڵەکوترێ لە جەستەدا دەمێنێتەوە، زانایان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا چالاکیی ئەم ڤایرۆسە پەیوەندی بە تەندروستی دەمارەکان و مێشکەوە هەیە یان نا، بەپێی ئامارەکان بۆ هەر ١٧ کەسێک کە کوتراون، یەک حاڵەتی کەمتر لە تووشبوون بە زەهایمەر تۆمارکراوە.
نەخۆشیی لەبیرچوونەوە وەک یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگە تەندروستییەکانی جیهان دەمێنێتەوە، هەر بۆیە زانایان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ستراتیژی نوێ بۆ خۆپاراستن، لە کاتێکدا ڤاکسینەکە ئامرازێکی سەرەکییە بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی پشتێنەی ئاگرین، ئەم توێژینەوانە باس لە کاریگەرییە فراوانەکانی ڕێگریکردن لە هەوکردنە ڤایرۆسییەکان دەکەن.
هەرچەندە ئەم ئەنجامانە زۆر ئومێدبەخشن، بەڵام زانایان دەڵێن توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا ئەم کاریگەرییە بەهۆی خودی ڤاکسینەکەوەیە یان بەهۆی جیاوازی لە شێوازی ژیانی ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن، هەروەها جەخت دەکەنەوە کە نابێت ڤاکسینەکە وەک "چارەسەری زەهایمەر" سەیر بکرێت بەڵکو تەنها بۆ خۆپاراستنە.
گۆڤاری نایچەر میدیسن (Nature Medicine)
PM:11:41:25/08/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه