‌هەنجیر؛ میوەیەکی بەهێز بۆ پاراستنی تەندروستی و چارەسەری سروشتی

وێستگە ستایل-

هەنجیر؛ میوەیەکی بەهێز بۆ پاراستنی تەندروستی و چارەسەری سروشتی


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


لێکۆڵینەوە نوێیەکانی بواری تەندروستی دەریدەخەن کە هەنجیر تەنها میوەیەکی وەرزی شیرین نییە، بەڵکو گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا پێویستەکان کە جەستەی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.


پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی هەنجیر، چ بە فرێشی یان بە وشکراوەیی، دەبێتە هۆی باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرەس و ڕێگریکردن لە کێشە درێژخایەنەکانی وەک قەبزی، چونکە بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە.


ئەم میوەیە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دژە ئۆکسێنەرەکانە کە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدەن و مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە، هەروەها بەهۆی بوونی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم تێیدا، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی ئێسکەکاندا.


لە مێژووی پزیشکی کۆن و فۆلکلۆری گەلاندا، هەنجیر هەمیشە وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی پێست، برینەکان و هەوکردنە ناوخۆییەکانی جەستە بەکارهاتووە و وەک وزەبەخشێکی سروشتی سەیر کراوە.


پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە هەنجیر بکرێتە بەشێکی دانەبڕاو لە پارێزی خۆراکی ڕۆژانە، بەتایبەت بۆ منداڵان و کەسانی تەمەننەتەو، چونکە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و ڕێگری لە پیربوونی خانەکان دەکات.


سەرچاوە: گۆڤاری پزیشکی Healthline


PM:11:47:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل