چارەسەری خانە بنەڕەتییەکان هیوایەکی نوێ دەبەخشێتە ئەو کۆرپەلانەی کێشەی دڕکەپەتکیان هەیە
وێستگە ستایل-
چارەسەری خانە بنەڕەتییەکان هیوایەکی نوێ دەبەخشێتە ئەو کۆرپەلانەی کێشەی دڕکەپەتکیان هەیە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی نوێ دەریخستووە کە تێکەڵکردنی خانە بنەڕەتییەکان لەگەڵ نەشتەرگەریی پێش لەدایکبوون، دەبێتە هۆی باشترکردنی چارەسەری ئەو کۆرپەلانەی کە پێش لەدایکبوونیان دەستنیشان کراوە کێشەی "سپاینا بیفیدا" (دڕکەپەتکی کراوە)یان هەیە.
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم ڕێکارە سەلامەتە و دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی چاکبوونەوەی دڕکەپەتک لە کاتێکدا کۆرپە هێشتا لەناو منداڵدانی دایکیدایە.
لە توێژینەوەکەدا، چەند ژنێکی دووگیان نەشتەرگەریی کۆرپەلەیان بۆ ئەنجامدراوە کە بە خانە بنەڕەتییەکان دەوڵەمەند کرابوو. زانایان ئەنجامی بەرایی هاندەریان تێبینی کردووە، هەرچەندە جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستیان بە توێژینەوەی گەورەتر هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی سوودە درێژخایەنەکان.
"سپاینا بیفیدا" جۆرێکە لە ناتەواوی لەدایکبوون کە تێیدا دڕکەپەتک بە دروستی گەشە ناکات. نەشتەرگەریی تەقلیدیی کۆرپەلە پێشتریش ئەنجامەکانیک باشتر کردبوو، بەڵام ئێستا زانایان هیوادارن خانە بنەڕەتییەکان چارەسەرەکە کاریگەرتر بکەن.
ئەگەر تاقیکردنەوەکانی داهاتوو ئەم ئەنجامانە پشتڕاست بکەنەوە، ئەم تەکنیکە دەبێتە پێشکەوتنێکی گەورە لە پزیشکیی پێش لەدایکبوون و باشترکردنی کوالێتی ژیانی زۆرێک لەو منداڵانەی بەم نەخۆشییەوە لەدایک دەبن.
سەرچاوە: Science News، تەمموزی ٢٠٢٦.
PM:11:49:24/07/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه