قورگ ئێشەی هاوین؛ باشترین چارەسەری سروشتی و خێرا
وێستگە ستایل-
قورگ ئێشەی هاوین؛ باشترین چارەسەری سروشتی و خێرا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زۆربەی خەڵک پێیان وایە قورگ ئێشە تەنها نەخۆشییەکی وەرزی زستانە، بەڵام لە هاوینیشدا بەهۆی گۆڕانی کتوپڕی پلەی گەرمی مرۆڤ تووشی دەبێت.
خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد لە کاتی گەرمادا و مانەوەی زۆر لەبەر هەوای سپلیت و ئامێرە ساردکەرەوەکان، هۆکاری سەرەکین بۆ وشکبوونەوە و هەوکردنی قورگ.
پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باشترین چارەسەری ماڵەوە بریتییە لە غەرغەرە کردن بە ئاو و خوێی شلەتێن، چونکە یارمەتی لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسەکانی ناو قورگ دەدات.
خواردنەوەی شلەمەنییە گەرمەکان وەک چای سەوز یان ئاو و هەنگوین و لیمۆ، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ شێدارکردنەوەی قورگ و کەمکردنەوەی ئازار و سووتانەوەکەی.
بۆ دوورکەوتنەوە لەم حاڵەتە، پێویستە لە هاویندا ئاوی شلەتێن بخورێتەوە و ڕاستەوخۆ لەبەر هەوای ساردی سپلیت نەخەوین بۆ ئەوەی ناوپۆشی قوڕگ پارێزراو بێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی تەندروستی Healthline
PM:12:12:17/07/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه