‌نهێنییەکی تەندروستی؛ بۆچی مێشکمان کاتێک خەوتووین ماندووترە؟

وێستگە ستایل-

نهێنییەکی تەندروستی؛ بۆچی مێشکمان کاتێک خەوتووین ماندووترە؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زۆربەمان وا دەزانین کاتێک دەخەوین، جەستە و مێشکمان دەچنە حاڵەتی "کوژانەوە" و پشوو دەدەن، بەڵام ڕاستییە زانستییەکە تەواو پێچەوانەیە و مێشک لە شەودا کارگەیەکی زۆر گەورەیە.


توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مێشکی مرۆڤ لە کاتی خەودا، بە تایبەتی لە قۆناغی

(REM)، زۆر چالاکترە وەک لەو کاتەی تۆ بە دیار فیلمێک یان تەلەفزیۆنێکەوە دانیشتوویت. لەم کاتەدا مێشک خەریکی یەکلاکردنەوەی هەموو ئەو زانیارییانەیە کە لە ڕۆژدا وەریگرتوون.


یەکێک لە گرنگترین کارەکانی مێشک لە شەودا، سیستمێکی پاککردنەوەیە بە ناوی "سیستمی گلیمفاتیک". ئەم سیستمە وەک زێرابێک کار دەکات و هەموو ئەو پاشماوە کیمیایی و ژەهرانەی لە ئەنجامی بیرکردنەوە لە ڕۆژدا کۆبوونەتەوە، پاکیان دەکاتەوە.


ئەگەر مێشک ئەم کارە نەکات، مرۆڤ تووشی لەبیرچوونەوە و ماندوێتییەکی درێژخایەن دەبێت. هەر لەبەر ئەمەشە دوای خەوێکی باش، هەست بە ئارامی و تیژی مێشک دەکەین، چونکە مێشکمان "فۆرمات" کراوەتەوە و ڕێکخراوەتەوە.


خەو تەنها پشوودان نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی بایۆلۆژی گرنگە بۆ مانەوەی مرۆڤ بە عاقڵی و تەندروستی؛ هەر بۆیە مێشک هەرگیز لە کارکردن ناوەستێت.


سەرچاوە: گۆڤاری (Medical News Today)


PM:11:47:15/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل