باشترین ١٠ جۆری خۆراک بۆ پاراستنی بینین بەپێی ڕێنمایی پسپۆڕان
وێستگە ستایل-
باشترین ١٠ جۆری خۆراک بۆ پاراستنی بینین بەپێی ڕێنمایی پسپۆڕان
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
پسپۆڕانی چاو بەردەوام هانی خەڵک دەدەن کە گرنگی بە سیستەمی خۆراکی بدەن، چونکە توێژینەوەکان پێوەندییەکی بەهێز لە نێوان جۆری خۆراک و پاراستنی بینین بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نیشان دەدەن.
هەرچەندە هیچ خۆراکێک ناتوانێت بە تەواوی ڕێگری لە نەخۆشییەکانی چاو بکات، بەڵام هەندێک ماددەی خۆراکی وەک دژە ئۆکسانەکان، مەترسی کێشەکانی بینین بەهۆی چوونە تەمەنەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکەنەوە.
پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن بە خواردنی سەوزە گەڵادارەکان وەک سپیناخ و کەلەم، هەروەها ماسی، گێزەر، بادەم، بیبەری شیرین، برۆکلی و بێرییەکان، چونکە ئەم خۆراکانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی (A, C, E) و زینک و ئۆمیگا ٣ کە پێویستن بۆ شانەکانی چاو.
جگە لە خۆراک، پاراستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، نەکێشانی جگەرە و پشکنینی ساڵانەی چاو زۆر گرنگن، چونکە زۆربەی نەخۆشییەکانی چاو لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی دیاریان نییە و تەنها پزیشک دەتوانێت هەستیان پێ بکات.
پسپۆڕان دەڵێن تێکەڵکردنی ژەمە تەندروستەکان لەگەڵ چاودێری بەردەوامی پزیشکی، یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ پاراستنی چاو و کەمکردنەوەی مەترسی کێشەکانی بینین لە داهاتوودا.
سەرچاوە: ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی چاو، پەیمانگای نیشتمانی چاو، کلینیکی مایۆ.
PM:11:55:07/07/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه