‌مەلەکردن؛ وەرزشێک کە جەستە دەبوژێنێتەوە و مێشک ئارام دەکاتەوە

وێستگە ستایل-

مەلەکردن؛ وەرزشێک کە جەستە دەبوژێنێتەوە و مێشک ئارام دەکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


مەلەکردن تەنها چالاکییەکی کات بەسەربردن نییە لە وەرزی هاویندا، بەڵکو بە یەکێک لە تەواوترین وەرزشەکان دادەنرێت کە دەتوانێت هەموو ماسولکەکانی جەستە بە یەکجار بجوڵێنێت بەبێ ئەوەی پەستان بخاتە سەر جومگەکان.


ئەم وەرزشە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاوە، لە منداڵی ساواوە تا تەمەنی پیری، چونکە ئاو وەک پاڵپشتێک بۆ کێشی جەستە کاردەکات، ئەمەش وای کردووە مەلەکردن ببێتە باشترین بژاردە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی جومگە یان سەوەفانیان هەیە.


لە سودە هەرە دیارەکانی مەلەکردن، سووتاندنی بڕێکی زۆری کالۆری و دابەزاندنی کێشە، هەروەها سییەکان بەهێز دەکات و کۆنترۆڵی هەناسەدان باشتر دەکات، لە ڕووی دەروونیشەوە، مانەوە لە ناو ئاودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەکان و باشترکردنی کوالیتی خەو لە شەودا. 


مەلەکردن مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە و پاشماوەکانی چاخی بەردین نیشانی دەدەن کە مرۆڤەکان لەو سەردەمەدا مەلەیان کردووە، بەڵام وەک وەرزشێکی پێشبڕکێ لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە بەریتانیا گەشەی کرد و بوو بە بەشێکی سەرەکی لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان.


هەوڵ بدە هەفتانە لانی کەم دوو بۆ سێ جار مەلە بکەیت، چونکە نەک تەنها جەستەت ڕێک دەخات، بەڵکو مێشکت لە ماندوێتی کار و ژیانی ڕۆژانە ڕزگار دەکات.


سەرچاوە: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO


PM:10:03:30/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل