دۆزینەوەی جینێکی نوێ کە بەرپرسە لە درێژکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ و دواخستنی پیری
وێستگە ستایل-
دۆزینەوەی جینێکی نوێ کە بەرپرسە لە درێژکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ و دواخستنی پیری
زاناکانی زانکۆی هارڤارد لە توێژینەوەیەکی پزیشکی بێوێنەدا توانیویانە جینێک لە جەستەی مرۆڤدا دیاری بکەن کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە نوێکردنەوەی خانەکان و دواخستنی نیشانەکانی پیری.
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەم دۆزینەوە زانستییە دەەروازەیەکی نوێ دەکاتەوە لە بەردەم زانستی پزیشکی گەنجبووندا و هیوای ئەوە دەبەخشێت کە مرۆڤەکان بتوانن بۆ ماوەیەکی درێژتر بە تەندروستییەکی باشەوە بژین. جینەکە کە بە (SIRT6) ناسراوە، بەرپرسە لە چاککردنەوەی دی ئێن ئەی (DNA) زیانلێکەوتوو و پاراستنی خانەکان لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تەمەن وەک زەهایمەر و نەخۆشییەکانی دڵ. زاناکان تاقیکردنەوەیان لەسەر مشک کردووە و دەرکەوتووە چالاککردنی ئەم جینە تەمەنیان بە ڕێژەی ٪٢٠ درێژتر دەکات. خەونی نەهێشتنی پیری یان کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، هەمیشە خەیاڵێکی زانستی بووە، بەڵام پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای دەستکاری جینی (CRISPR) ئەم خەونەی لە ڕاستی نزیککردووەتەوە. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە تەنها درێژکردنی تەمەن نییە، بەڵکو دابینکردنی ژیانێکی بەتەندروست و بێ نەخۆشییە بۆ بەساڵاچووان.
گۆڤاری زانستی "Cell Metabolism"
PM:11:51:22/06/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه