‌دەستکەوتێکی بایۆلۆژی: بەرهەمهێنانی گۆشتی دەستکرد لە تاقیگەکاندا ڕێژەی گازە زیانبەخشەکان کەمدەکاتەوە

وێستگە ستایل-

دەستکەوتێکی بایۆلۆژی: بەرهەمهێنانی گۆشتی دەستکرد لە تاقیگەکاندا ڕێژەی گازە زیانبەخشەکان کەمدەکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


تیمێکی زانستی لە ئەڵمانیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێی گۆشتی تاقیگەیی (Cultured Meat) کە بە تەواوی لە ڕووی تام و بەهای خۆراکییەوە هاوشێوەی گۆشتی سروشتییە بەڵام بەبێ ئازاردانی ئاژەڵان.


ئەم هەنگاوە وەک وەرچەرخانێکی گەورە لە پیشەسازی خۆراک و پاراستنی ژینگەدا سەیر دەکرێت، چونکە بەخێوکردنی ئاژەڵ بە شێوازی تەقلیدی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکەییەکانی دەردانی گازی مێسان.

ئەم گۆشتە لە ڕێگەی گەشەپێدانی خانە بنەڕەتییەکانی ئاژەڵ لە ژینگەیەکی کۆنترۆڵکراوی تاقیگەدا بەرهەم دێت. پرۆسەکە پێویستی بە ڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە ئاو و زەوی هەیە بە بەراورد بە کێڵگە ئاژەڵدارییەکان، هەروەها دوورە لە بەکارهێنانی دژەبەکتریا و هۆرمۆنەکان کە زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

پیشەسازی گۆشت لە ئێستادا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی داکۆکیکارانی مافی ئاژەڵان و ژینگەپارێزان بووەتەوە، چونکە گۆڕانی کەشوهەوای خێرا کردووە.

ئەم بەرهەمە نوێیە لە چەندین وڵات مۆڵەتی فەرمی فرۆشتنی پێدراوە و چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەی لە داهاتوودا زۆر هەرزانتر بێت لە گۆشتی ئاسایی.


گۆڤاری زانستی "Nature Nature"


PM:11:50:22/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل