شێرپەنجەی سیی: بکوژە بێدەنگەکە و هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی سیی: بکوژە بێدەنگەکە و هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شێرپەنجەی سیی یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە ساڵانە گیانی ملیۆنان کەس لە جیهاندا دەخاتە مەترسییەوە، زۆربەی کاتیش نیشانەکانی لە قۆناغە کۆتاییەکاندا دەردەکەون.
هۆکاری سەرەکی و یەکەمی تووشبوون بەم نەخۆشییە بریتییە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە،نکە بەرپرسە لە نزیکەی ٨٥٪ی حاڵەتەکان، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە کەسانی نەرگەرەکێش پارێزراون، چونکە دووکەڵی دەوروبەر و هۆکاری ژینگەییش ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن.
جگە لە جگەرەکێشان، بەرکەوتن لەگەڵ گازی "ڕادۆن" کە گازێکی سروشتی بێڕەنگ و بێبۆنە و لە زەوییەوە دەردەچێت، دووەم هۆکاری سەرەکییە، هەروەها کارکردن لە شوێنە پیشەسازییەکان کە ماددەی "ئەسبێستۆس" و کیمیایی تێدایە، لەگەڵ پیسبوونی هەوای شارەکان بە دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان، ئەگەرەکانی تووشبوون زیاد دەکەن.
پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری بۆماوەیی و هەوکردنی درێژخایەنی سییەکانیش دەبنە هۆی گۆڕانی خانەکان، چارەسەری ئەم نەخۆشییەش پەیوەستە بە دەستنیشانکردنی پێشوەختە، چونکە لە قۆناغی سەرەتادا ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زیاترە.
بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە کوشندەیە، وازهێنان لە جگەرەکێشان، وەرزشکردن، وندوورکەوتنەوە لە ناوچە پیسبووەکان گرنگترین هەنگاون، پێویستە هۆشیارینتەندروستی لەم بارەیەوە لەناو کۆمەڵگەدا زیاتر بکرێت.
سەرچاوە: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی.
PM:11:55:17/06/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه