ئایا مۆز یارمەتی خەوتن دەدات؟
مۆز؛ میوەیەکی بەتام یان حەبی خەوێکی سروشتی؟
وێستگە ستایل-
ئایا مۆز یارمەتی خەوتن دەدات؟
مۆز؛ میوەیەکی بەتام یان حەبی خەوێکی سروشتی؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان کوردی
زۆر کەس وا ڕاهاتوون پێش خەوتن ژەمێکی سوک بخۆن، مۆزیش یەکێکە لەو میوانەی کە
زۆرجار پێشنیار دەکرێت بۆ ئەوانەی کێشەی خەویان هەیە. زانست دەڵێت مۆز تەنها
میوەیەکی وزەبەخش نییە، بەڵکو پێکهاتەی تێدایە کە یارمەتی پشوودانی جەستە دەدات.
مۆز دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە هەردووکیان وەک خاوکەرەوەی سروشتی
ماسولکەکان کار دەکەن. کاتێک ماسولکەکانی جەستە خاو دەبنەوە، پەیام بۆ مێشک
دەنێردرێت کە کاتی پشوودانە، ئەمەش یارمەتی زوو خەوتن دەدات.
هەروەها مۆز پڕۆتینی "تریپتۆفان"ی تێدایە، کە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ "سێرۆتۆنین" و
پاشان بۆ "مێلاتۆنین". مێلاتۆنین ئەو هۆرمۆنەیە کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی کاتەکانی
خەو و بەخەبەرهاتن (کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە). بوونی ڤیتامین B6 لە مۆزدا
یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەی گۆڕینە خێراتر ڕووبدات.
جگە لەوەش، مۆز کاربۆهیدراتی تێدایە کە یارمەتی مێشک دەدات تریپتۆفانەکە باشتر
بمژێت. بە خواردنی یەک مۆز پێش خەوتن، دەتوانیت ئاستی شەکری خوێنت بە جێگیری
بهێڵیتەوە و ڕێگری بکەیت لەوەی بەهۆی برسییەتییەوە لە نیوەی شەودا بەخەبەر بێیت.
بۆیە، ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکی سروشتی و بێ زیان دەگەڕێیت بۆ ئەوەی شەوان خەوێکی
ئارامت هەبێت، مۆز بژاردەیەکی نایابە. بەڵام پێویستە ئاگاداری بڕەکەی بیت و
زیادەڕەوی تێدا نەکەیت بەهۆی بوونی شەکر و کالۆری تێیدا.
ماڵپەڕی Sleep Foundation و گۆڤاری پزیشکی تەندروستی.
PM:11:59:05/06/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه