‌بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "هانتا" لەناو کەشتییەکی گەشتیاریدا و ڕێکاری نوێی تەندروستی

وێستگە ستایل-

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "هانتا" لەناو کەشتییەکی گەشتیاریدا و ڕێکاری نوێی تەندروستی


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


بەرپرسانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەوڵێکی خێرادان بۆ داڕشتنی ڕێنمایی نوێ بۆ

گەشتیاران دوای ئەوەی یەکەمین حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "هانتا" لەسەر کەشتییەکی

گەشتیاری تۆمارکرا.


ئەم کەشتییە 147 سەرنشین و تیمی کارکردنی تێدابوو، بەپێی نوێترین ئامارەکان تا

ئێستا حەوت حاڵەت پشتڕاستکراونەتەوە کە سێیان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش

وایکردووە حکومەتەکان ڕێکاری توندی کەرەنتینە بگرنە بەر.


گەشتیارەکان دابەشکراون بۆ دوو گرووپی "مەترسی بەرز" و "مەترسی نزم" بۆ ئەوەی

پشکنین و دابڕگەی تەندروستییان بۆ بکرێت لە کاتێکدا کەشتییەکە هێشتا لە

جووڵەدا بووە و کاتیش بە زیانی ئەوان تێدەپەڕی.


ئەم ڕووداوە بووەتە تاقیکردنەوەیەکی دەگمەنی تەندروستی گشتی لە دەریاکاندا، چونکە

کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی لە شوێنێکی داخراو و لە ناوەڕاستی ئاودا کارێکی زۆر ئاڵۆز و

سەختە.


بەرپرسان جەخت دەکەنەوە کە پێویستە پرۆتۆکۆڵە تەندروستییەکانی ناو کەشتییە

گەشتیارییەکان بە تەواوی بگۆڕدرێن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی

کارەساتی لەم شێوەیە.


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز


PM:10:14:11/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل