لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: وەرزشی بەیانیان کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر تەندروستیهەیە
وێستگە ستایل-
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: وەرزشی بەیانیان کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر تەندروستیهەیە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی کە لە ڕێگەی تاقیکردنەوەیەکی هەڕەمەکییەوە ئەنجامدراوە،
ئاشکرای دەکات کە ئەنجامدانی چالاکییە جەستەییەکان و وەرزشکردن ئەگەر لەگەڵ
کاتژمێری بایۆلۆژی و سروشتی جەستەی مرۆڤدا بگونجێت، ئەنجام و سوودەکانی زۆر
زیاتر دەبن لەوەی کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئەنجام بدرێت.
ئەم توێژینەوەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاوسەنگکردنی کاتی وەرزش لەگەڵ ئەوەی پێی
دەوترێت (Chronotype) یان ستایلی خەو و هەستانی مرۆڤ، دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بە
شێوەیەکی کاریگەرتر وەڵامی وەرزشەکە بداتەوە. لەم تاقیکردنەوەیەدا دەرکەوتووە ئەو
کەسانەی لە کاتێکدا وەرزش دەکەن کە لەگەڵ کاتژمێری جەستەیان دەگونجێت، گۆڕانکاری
ئەرێنی گەورەیان لە تەندروستییاندا تێدا بەدی کراوە.
بەپێی وردەکارییەکانی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی وەرزشەکەیان لەگەڵ کاتژمێری
ناوەکییان ڕێکخستووە، باشتربوونی بەرچاویان لە ئاستی پەستانی خوێن، ڕێژەی
شەکرەی ناو خوێن (Fasting Glucose)، و کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) تێدا
بینراوە. جگە لەوەش، ئاستی توانای کۆئەندامی هەناسە و سووڕی خوێن و تەنانەت
کوالێتی خەوی شەوانەشیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە بەراورد بەوانەی
لە کاتێکی نەگونجاودا وەرزشیان کردووە.
هەروەها توێژینەوەیەکی دیکە کە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە
وەرزشکردنی بەیانیان، بەتایبەتی لە نێوان کاتژمێر ٦ بۆ ٨ی بەیانی، پەیوەندییەکی
ڕاستەوخۆی هەیە بە خێراکردنی پڕۆسەی سووتاندنی چەوری و ڕێکخستنی ئاستی چەورییە
سیانییەکان (Triglyceride) لە جەستەدا، ئەمەش وەک باشترین کات بۆ دابەزاندنی
کێش دەستنیشان دەکرێت.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە تەنها وەرزشکردن بەس نییە، بەڵکو هەڵبژاردنی کاتێکی
گونجاو کە لەگەڵ سروشتی جەستەی خۆت بگونجێت، کلیلی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی
جەستەیەکی تەندروست و پارێزگاریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، چونکە جەستە لە
کاتە جیاوازەکاندا مامەڵەی جیاواز لەگەڵ سووتانی وزەدا دەکات.
بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە هەوڵ بدەیت کاتژمێری بایۆلۆژی خۆت بناسیت و
کاتەکانی وەرزشکردنت بەو پێیە ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی لە کەمترین کاتدا زۆرترین
سوودی تەندروستی بەدەست بهێنیت.
گۆڕانکارییەکانی بواری تەندروستی و لێکۆڵینەوە زانستییەکان
PM:10:56:28/04/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه