مزرەمەنیەکان؛ قەڵغانێکی سروشتی بۆ سیستەمی بەرگری و پاراستنی دڵ
وێستگە ستایل-
مزرەمەنیەکان؛ قەڵغانێکی سروشتی بۆ سیستەمی بەرگری و پاراستنی دڵ
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
میوە مزەرەمەنییەکان وەک پرتەقاڵ، لیمۆ، لالەنگی و گریپ فروت، جارێکی دیکە بوونەتەوە بە جێگەی سەرنجی زانایان، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین C و فۆلەیت، کە دوو پێکهاتەی سەرەکین بۆ پاراستنی جەستە.
پێکهاتە زیندووەکانی ناو مزەمەنییەکان بەهۆی کاریگەرییە دژە ئۆکسێنەرەکانیانەوە ناسراون، توێژینەوەیەک لە (PubMed) ئاماژە بەوە دەکات کە شەربەتی سروشتی و میوە مزەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە "فلاڤۆنۆیدەکان"، لە کاتێکدا ڤیتامین C ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە بەهێزکردنی بەرگری جەستەدا دەگێڕێت دژی ڤایرۆس و بەکتریاکان.
ئەمە وای کردووە ئەم میوانە تەنها وەک سووکەژەمێکی فێنککەرەوە نەبینرێن، بەڵکو وەک بەشێکی گرنگ لەو سیستەمە خۆراکییەی کە پەستانی خوێن ڕێکدەخات و تەندروستی دڵ و شەکری خوێن دەپارێزێت، هەروەها یارمەتیدەرێکی گەورەن بۆ هەڵمژینی ئاسن لەو خۆراکانەی کە سەرچاوەی ڕووەکییان هەیە.
خواردنی مزەرەمەنییەکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە دەبێتە هۆی گەشاوەیی پێست و خێرا چاکبوونەوەی برینەکان، چونکە ڤیتامین C یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، کە ئەمەش لایەنێکی تری گرنگی ئەم میوانەیە لە بوارەکانی جوانی و تەندروستیدا.
بە گشتی، گەڕانەوە بۆ خواردنی مزەمەنییەکان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ژەمەکان، نەک تەنها وزە بە جەستە دەبەخشێت، بەڵکو وەک قەڵغانێکی بەهێز کار دەکات بۆ پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییە وەرزییەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ.
سەرچاوە: PubMed Review & Nutrition Science Reports
PM:11:45:06/04/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه