سێو دەبێتەوە بە هاوڕێی ڕۆژانەی تەندروستی؛ بۆچی خواردنی ئەم میوەیە بە توێکڵەوە هێندە گرنگە؟
وێستگە ستایل-
سێو دەبێتەوە بە هاوڕێی ڕۆژانەی تەندروستی؛ بۆچی خواردنی ئەم میوەیە بە توێکڵەوە هێندە گرنگە؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە ئێستادا سێو جارێکی دیکە وەک خوویەکی تەندروستیی ڕۆژانە پێگەی خۆی لەنێو سیستەمی خۆراکی جیهانیدا بەدەست دەهێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو سوودە بێشومارانەی کە زانستە نوێیەکان لەبارەی پێکهاتەکانەیەوە ئاشکرایان کردووە.
سێو بەوە ناسراوە کە تێکەڵەیەکی ناوازە لە ڕیشاڵەکان و پێکهاتە ڕووەکییە سوودبەخشەکانی تێدایە، کە دەبنە هۆی خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن و یارمەتیدەرن بۆ هەستکردن بە تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژتر، ئەمەش وای کردووە سێو ببێتە بەشێکی سەرەکی لەو سیستەمە خۆراکییانەی کە بایەخ بە ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدەن.
بەپێی توێژینەوەیەکی بەرفراوانی سەرچاوەی خۆراکی زانکۆی هۆوارد، دەرکەوتووە کە زۆر خواردنی سێو پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم هەیە، بەتایبەت لەنێو ژناندا، ئەم زانیارییە نوێیانە وایان کردووە سێو بگەڕێتەوە چەقۆ گفتوگۆکانی تایبەت بە خۆراکی تەندروست.
بەهێزترین پەیامی پسپۆڕان لەم بارەیەوە ئەوەیە کە تا دەکرێت سێو بە توێکڵەکەیەوە بخورێت، چونکە بەشێکی زۆری ڕیشاڵەکان و پێکهاتە کیمیاییە ڕووەکییە پارێزەرەکان لەناو توێکڵەکەیدایە، لە ژیانی ڕۆژانەشدا سێو دەتوانێت وەک ژەمی بەیانی، سووکەژەم، یان جێگرەوەی شیرینییەکان بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە ئامادەکارییەکی ئاڵۆز هەبێت، لە هەمان کاتدا هاوسەنگی شەکری خوێن دەپارێزێت بەراورد بە سووکەژەمە دەستکردەکان.
ئەم میوەیە نەک تەنها وەک سەرچاوەیەکی ڤیتامین، بەڵکو وەک ئامرازێکی سروشتی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن سەیر دەکرێت، کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن یان ئاستی وزەی جەستەیان بە جێگیری بهێڵنەوە.
سەرچاوە: Harvard’s Nutrition Source
PM:11:44:06/04/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه