جووڵەی بەردەوامی DNA لەناو خانەکاندا ناسنامەی خانەکە و دەربڕینی جینەکان دیاری دەکات
وێستگە ستایل-
جووڵەی بەردەوامی DNA لەناو خانەکاندا ناسنامەی خانەکە و دەربڕینی جینەکان دیاری دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی پەیمانگای سالک دەریخستووە کە ماددەی بۆماوەیی (DNA) لەناو ناوکەخانەدا پێکهاتەیەکی وەستاو نییە، بەڵکو بەردەوام لە جووڵە و خۆبادان و کردنەوەدایە، ئەم جووڵانەشن دیاری دەکەن کام جین کارا بێت و کامەشیان بکوژێتەوە.
لە ناو هەر خانەیەکی مرۆڤدا نزیکەی دوو مەتر DNA هەیە کە دەبێت بە شێوەیەکی زۆر ورد لەناو ناوکێکی بچووکدا جێگیر بکرێت، پڕۆتینەکان بەرپرسن لە دروستکردنی ئەڵقەی جووڵاو لەم شریتە بۆماوەییەدا تاوەکو خانەکە بتوانێت فەرمانەکانی جێبەجێ بکات.
زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە کاتێک ئەم پڕۆسەی جووڵە و ئەڵقەسازییە تێکدەچێت، خانەکە ناسنامەی خۆی لەدەست دەدات؛ بۆ نموونە خانەیەکی دڵ چیتر "بیری نامێنێت" کە دەبێت چۆن کار بکات، ئەمەش سەرەتایەکە بۆ دروستبوونی نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
ئەم دۆزینەوەیە گرنگە بۆ تێگەیشتن لەو نەخۆشییانەی بەهۆی تێکچوونی شێوەی DNA دروست دەبن، وەک شێرپەنجە و هەندێک نەخۆشی گەشەی منداڵ، چونکە نیشانی دەدات چۆن تێکچوونی شێوەی سێ ڕەهەندی جینۆم دەبێتە هۆی گەشەی کۆنترۆڵ نەکراوی خانەکان.
بە تێگەیشتن لەم می میکانیزمە، پزیشکان دەتوانن لە داهاتوودا چارەسەری نوێ دابنێن بۆ ڕێکخستنەوەی جووڵەی جینەکان، ئەمەش ڕێگەیەکە بۆ "چاککردنەوەی" ئەو خانانەی کە بەهۆی تێکچوونی بۆماوەییەوە تووشی نەخۆشی بوون.
سەرچاوە:
گۆڤاری (Nature Genetics)
PM:11:29:02/03/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه