ئایا هەموو گرێیەکی جگەر پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە؟
وێستگە ستایل-
نەخێر، هەموو گرێیەکی جگەر پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، سهبارهت به بڕیاری نەشتەرگەری پەیوەستە بە چەند هۆکارێکەوە، دکتۆر ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ كردوه.
1-جۆری گرێیەکە:
زۆرجار گرێیە خاوێنەکان ( ناشێرپەنجەیی) پێویستیان بە نەشتەرگەری نییە مەگەر نیشانەکانی دەربکەوێت یان مەترسی پچڕانیان لەسەر بێت، ڕەنگە گرێیە شێرپەنجەییەکان (وەک شێرپەنجەی خانەکانی جگەر) پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبێت
2-قەبارە و شوێن:
ئەو گرێیانەی کە نزیکن لە خوێنبەرە سەرەکییەکان لەوانەیە نەشتەرگەرییان بۆ نەکرێت.
3-کارکردنی جگەر:
لەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی جگەریان هەیە وەکو بەمۆم بوونی جگەر لەوانەیە نەشتەرگەری سەلامەت نەبێت.
4-تەندروستی گشتی نەخۆش:
ڕەنگە هەندێک لە نەخۆشەکان بەرگەی نەشتەرگەری نەگرن بەهۆی تەمەن یان حاڵەتێکی ترەوە.
5-بەدیلەکانی چارەسەرکردن:
چارەسەری نا نەشتەرگەری وەکو لابردن بە تیشک،، یان چارەسەری بەرگری لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا باشتر بێت.
PM:03:46:06/05/2025
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه