گوێز مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه سێهه‌م باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌ن له‌جیهاندا، %10 ی ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه ده‌گرێته‌وه و دووه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه له‌جیهاندا.
ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه توشی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت، به‌گشتی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان 50 ساڵ زیاتره مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زۆره.
پسپۆڕانی خۆراك ده‌ڵێن" ڕۆژانه خواردنی بڕێك له گوێز ڕۆڵی خۆی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه كۆلێجی پزیشكی زانكۆی كۆنیتیكت بڵاویكردۆته‌وه ئه‌مه‌ی سه‌لماندوه"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری Cancer Prevention Research زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به‌هۆی هه‌بوونی مادده‌ی ئیلاجیتانین كه جۆرێك پێكهاته‌ی ڕوه‌كی سروشتییه و له‌ناو گوێزدا هه‌یه واده‌كات گوێز ئه‌م سووده‌ی هه‌بێت، له‌كاتی خواردنی گوێز ئه‌م پێكهاته سروشتیه ده‌گۆڕێت بۆ وردیله‌ی به‌هێزی دژه هه‌وكردن ناوی"یۆرۆلیسینات" ه.
پسپۆڕان لایان وایه، خواردنی چنگێك گوێز به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه باشترین ڕێگایه بۆ ده‌ستكه‌وتنی سودی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن.
PM:02:57:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه