هۆكارهكانی ڕشانهوه پاش بێهۆشكردنی گشتی و چۆنیهتی خۆپاراستن
وێستگە ستایل-
دڵتێکچوون و ڕشانەوە دوای بێهۆشکردنی گشتی لە ڕاستیدا کاریگەرییەکی لاوەکی زۆر باو و ئاساییە، بهڵام ئایا دەزانیت بۆچی هەندێک کەس دوای بێهۆشی گشتی هەست بە دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە دەکەن و چۆن دەکرێت ڕێگری لێبکرێت؟ دکتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارهیداوهتهوه.
1-دەرمانی بێهۆشکەر (بەتایبەت دەرمانی ئۆپیۆید و گازی هەناسەدان) زیاتر دەبنە هۆی ئەم حاڵەتە.
2-هۆکارە کەسییەکان( خانمان، کەسانی جگەرە نەکێش، ئەو کەسانەی مێژووی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوەیان هەیە زیاتر ئەم حاڵەتەیان بەسەردا دێت).
3-جۆری نەشتەرگەری (کردنەوەی سک، قورگ و لوت و گوێ لەگەڵ نەشتەرگەری خانمان زیاتر توشی ئەم حاڵەتە دەبن)
4-خاوبوونی گەدە بەهۆی بێهۆشکردن کە ئەمەش وادەکات کەسەکە زیاتر دڵی تێکەڵبێت
چۆنیەتی خۆپاراستن لێی:
1-بەکارهێنانی دەرمانی دژە دڵتێکچوون.
2-بێهۆشکردنی مەترسی کەم هەڵبژێرە.
3-بە شێوەیەکی دروست ڕۆژووبوونی پێش نەشتەرگەری پەیڕەو بکە.
4-ئاوی پێویست بخۆرەوە و زوو بجووڵێ دوای نەشتەرگەری.
PM:09:10:29/04/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه