پزیشكێك: ده‌رمان له‌سه‌ر منداڵه‌كانتان تاقی مه‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
جه‌سته‌ی منداڵ جیاوازه له جه‌سته‌ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو له‌زۆر لایه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گرنگه بزانیت ئه‌و ده‌رمانه‌ی بۆ منداڵ به‌كاریده‌هێنیت جیاواز بێت له‌وه‌ی بۆ كه‌سانی گه‌وره و پێگه‌یشتوو به‌كاردێت.
دكتۆره ئۆلگا تاتاركینا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ده‌ڵێت" ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌بێ ڕه‌چته‌ی پزیشك ده‌درێت به منداڵ وه‌ك ئه‌سپرین، هه‌ندێكجار مه‌ترسیداره بۆ منداڵ له‌به‌رئه‌وه باشتره هیچ جۆرێكی ده‌رمان به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك به‌كارنه‌هێندرێت چونكه وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رانه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" كرداری زینده‌چالاكی ده‌رمان له‌جه‌سته‌ی منداڵدا جیاوازه، پاش وه‌رگرتنی ده‌رمان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی له‌ش، جه‌سته زۆر به‌خاوی خۆی لێ ڕزگار ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و كێشی منداڵه‌كه ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه بڕ و كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه ته‌نانه‌ت جۆری ده‌رمانه‌كه‌ش پێویسته به‌گوێره‌ی پێوه‌ری وردی پزیشكی بێت، هه‌ندێكجار به‌كارهێنانی ده‌رمانی ته‌مه‌نی گه‌وره بۆ منداڵ به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌نته‌رنێت وه‌ك ئازار شكێن و دژه هه‌وكردن كاریگه‌ی لاوه‌كی زۆر توندی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه وه‌ربگیرێت"
هاوكات هه‌ندێك جۆری ده‌رمانی ته‌مه‌نی گه‌وره به‌ته‌واوه‌تی نابێت بدرێت به منداڵ چونكه زیان به جگه‌ر و گورچیله‌یان ده‌گه‌یه‌نێن وه‌ك ده‌رمانی ئه‌سپرین بۆ دابه‌زاندنی تا له منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ، كۆمه‌ڵه ده‌رمانی تتراسایكلین بۆ منداڵان خوار 8 ساڵ زیان به شانه‌كانی ئێسك ده‌گه‌یه‌نێت و گه‌شه ده‌وه‌ستێنێت هاوكات كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ددان و مینای ددان ده‌بێت.
PM:06:21:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه