نیشانه‌كانی توشبوونی خانمان به ئۆتیزم
وێستگە ستایل-
مامۆستا و پسپۆڕی ده‌رونی له به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا"ئه‌حمه‌د حه‌نكیر" چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی توشبوون به ئۆتیزم ی له خانماندا دیاری كردوه كه جیاوازه له نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له پیاواندا، ئه‌وه‌ش وایكردوه دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه ئاسان نه‌بێت.
1-گرفتی ڕێكخستنی هه‌ست و سۆز:
ژماره‌یه‌ك له‌خانمان كه توشبووی ئۆتیزمن گرفتی ڕێكخستنی هه‌ست و سۆزیان هه‌یه ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌پڕێكدا هاوار بكه‌ن یان بگرین یان ببنه كه‌سێكی شه‌ڕه‌نگێز، ئه‌م نیشانانه له كه‌سانی توشبوو به خه‌مۆكی و وه‌سواسیش هه‌یه.
2- چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كیان هه‌یه:
هه‌ندێك له خانمانی توشبوو به‌م حاڵه‌ته بۆ لاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و شاردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئۆتیزم هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن خۆیان بگونجێنن به‌ڵام ئه‌مه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆیان له‌به‌ر ئه‌وه له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كیان هه‌یه.
3-زۆر هه‌ستیار ده‌بن:
خانمانی توشبوو به ئۆتیزم ئاره‌زووی هه‌ندێك جۆری قوماش ناكه‌ن یان ڕقیان له‌بۆنی دیاریكراوه وه‌ك بۆنی به‌نزین ئاره‌زووی قه‌ره‌باڵغی ناكه‌ن، به‌مانایه‌كی دیكه زۆر هه‌ستیارن بۆ بۆن و ده‌نگ و بابه‌تی جیاواز كه ڕه‌نگه بۆ كه‌سانی دیكه ئاسایی بێت و بێزاركه‌ر نه‌بێت.
4-زۆر به‌چڕی گرنگی ده‌ده‌ن:
كاتێك مه‌به‌ستیان بابه‌تێك بێت زۆر به‌چڕی گرنگی پێده‌ده‌ن وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی دیاریكراو، ئاژه‌ڵێك، جۆرێك كتێب، به‌جۆرێك وه‌ك بابه‌تێكی پێویست و زۆر گرنگ ته‌ماشای ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مانه بۆ كه‌سانی ئاسایی زۆر ئاسایین و گرنگ نین.
PM:05:29:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 5336
جار خوێنراوه‌ته‌وه