توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گرنگی به‌ته‌ندروستی ددانیان ناده‌ن توشی سه‌رئێشه‌ی نیوه ده‌بن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌وڵاتی ئوستورالیا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه گرنگی نه‌دان به‌شۆردنی ددان هۆكاره بۆ دروستبوونی ئازار له ددان و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌وبه‌كانی سه‌رئێشه‌ی نیوه و ئازاری جه‌سته و گه‌ده.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی زانستی Frontiers in Pain Research تایبه‌ت به توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئازار بڵاوكراوه‌ته‌وه تیمێكی توێژینه‌وه له زانكۆی سیدنی ئوستورالیا شیكاری بۆ داتای 186 ئافره‌ت كردوه، %67 یان توشی ئازاری ماسولكه‌ی لیمفی Fibromyalgia بوون له‌گه‌ڵیدا توشی ئازاری گشتی له‌ش بوون و هه‌ستیان به ماندوبوون كردوه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی ددانیان هه‌یه %60 زیاتر هه‌ست به ئازاری توندی جه‌سته ده‌كه‌ن و %50 یان توشی سه‌رئێشه‌ی نیوه ده‌بن، توێژه‌ره‌وه‌كان توانیویانه چوار جۆری میكرۆب دیاری بكه‌ن كه‌له‌ناو ده‌مدا گه‌شه ده‌كه‌ن و هۆكارن بۆ هه‌ستكردن به ئازاری جه‌سته.
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن چونكه گرنگیدان به ته‌ندروستی ددان یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی جه‌سته ده‌دات.
PM:09:19:24/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه