ئه‌م كه‌سانه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری بچووكردنه‌وه‌ی گه‌ده هه‌یه
وێستگە ستایل-
نه‌شته‌رگه‌ری بچووكردنه‌وه‌ی گه‌ده یه‌كێكه له‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی ئێستا زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشیان دابه‌زێنن، دكتۆر بەرهەم پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه كردوه كه پێویسته ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجامبده‌ن.
1- ئەو کەسانەی پێوانەی کێش بۆ باڵایان لە سەروو 40ـەوەیە
2- ئەو کەسانەی پێوانەی کێش بۆ باڵایان سەروو 35ـە و ئەم نەخۆشییانەیان هەیە
-بەرزەفشاری خوێن
- شەکرە
- وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا
- هەوکردنی جومگەکان بەهۆی قەڵەوییەوە
- ئەو کەسانەی رێگەکانی دیکەی دابەزینی کێشیان بەکارهێناوە، بەڵام بێسوود بووە
سوودەکانی بچوککردنەوەی گەدە:
- رێکخستنەوەی بەرزەفشاری خوێن (ئەگەر هۆکاری بەرزەفشارەکە قەڵەوی بووبێت)
- رێکخستنەوەی شەکرەی خوێن
- هاوسەنگبوونی چەوریی خوێن
- هەستکردن بە ئاسوودەیی لەکاتی خەودا
- کەسەکە زووتر هەست بە تێری دەکات و کێشی دادەبەزێت
PM:05:03:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه