توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنی ته‌مه‌ن درێژی ئاشكرا كردوه
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له چین به‌م دواییانه په‌یوه‌ندی نێوان چالاكی جه‌سته‌ی و ته‌مه‌ن درێژی و زوو پیربوونیان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا یه‌كلا كردوه و داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان كه‌متر دابنیشن و زیاتر بجوڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستانه بژین و ته‌مه‌نیان زیاتر بێت.
	
پسپۆڕان له زانكۆی"سه‌ن یات سین" توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر20 هه‌زار و 924 هاوڵاتی چینی ئه‌نجامداوه كه ته‌مه‌نیان 50 ساڵ زیاتر بووه و داتایان له‌سه‌ر چالاكی جه‌سته‌ی و ماوه‌ی دانیشتنیان وه‌رگرتوه.
	
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كردوه چالاكی جه‌سته‌ی مامناوه‌ند به‌راورد به چالاكی كه‌می جه‌سته هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ %56 زیاتر بژی.
	
هاوكات به‌رده‌وامی چالاكی جه‌سته‌ی و زۆری ماوه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر درێژی ته‌مه‌ن ده‌بێت و ئه‌م بابه‌ته پێچه‌وانه‌كه‌شی كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه زیاده ڕه‌وی له چالاكی جه‌سته‌یدا نه‌كرێت چونكه ڕاهێنانی قورس و زیانبه‌خش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی ده‌بێت.
 
        
        PM:03:43:12/01/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1592
 جار خوێنراوهتهوه