نیشانه‌كانی به‌رزی و نزمی كالسیۆم له جه‌سته‌دا
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
كالسیۆم یه‌كێكه له پێكهاته گرنگه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆ پاراستنی بونیاتی ئێسك و ددان، به‌رپرسه له كرداری خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و ته‌ندروست بوونی ماسولكه‌كان.
	
دكتۆر ڕۆمان ئیڤانۆڤ پسپۆڕ له تاقیگه‌ی  "Gemotest" باسی له‌وه كردوه كالسیۆم یارمه‌تی ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵ ده‌دات، %99 ی كالسیۆم له ئێسك و دداندایه و %1 له خوێندایه.
	
ئه‌مانه باوترین نیشانه‌كانی به‌رزی ئاستی كالسیۆمه له خوێندا:
1-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن
2- ئازاری سك
3- قه‌بزی به‌رده‌وام
4- توشبوون به برینداری گه‌ده و ڕیخۆڵه 
	
هۆكاره‌كانی زۆربوونی كالسیۆم له جه‌سته‌دا:
1- تێكچوونی كاری ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد
2- زۆر خواردنی ڤیتامین D
3- نه‌خۆشی ئه‌دیسۆن
زۆری كالسیۆم له جه‌سته‌دا مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
	
	
كه‌مبوونه‌وه‌ی كالسیۆم له جه‌سته‌دا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌یه له‌وانه‌ش:
1- لاوازی و هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام
2- مێروله‌كردنی ماسولكه‌كان 
3- تێكچوونی لێدانی دڵ 
4- كه‌می ئاستی ڤیتامین D  له جه‌سته‌دا 
5-نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و شیبوونه‌وه‌ی جگه‌ر
6- سست بوونی گورچیله و هه‌وكردنی په‌نكریاس 
	
باشترین سه‌رچاوه‌كانی كالسیۆم بریتیه له" شیر و به‌رهه‌مه‌كانی، سه‌وزه و چه‌ره‌س" جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی به 1000 میلیگرام كالسیۆم هه‌یه، ئه‌وه‌ش به نزیكه‌ی یه‌ك لیتر شیر و 100 گرام په‌نیر هه‌یه.
	
 
        
        AM:09:33:05/09/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2216
 جار خوێنراوهتهوه