پشكنینێكی خوێن پێشبینی ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك ده‌كات
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه جۆرێك پشكنینی خوێنی سادده" سێ ڕه‌هه‌ندی" توانای پێشبینی كردنی ئه‌گه‌ری توشبوونی هه‌یه به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك 30 ساڵ به‌ر له ڕوودانی ئه‌م دوو گرفته ته‌ندروستیه.
	
به‌گشتی پزیشكه‌كان پشكنینی كۆلیسترۆڵی خوێن LDL ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌سی نه‌خۆش گرفتی جیاوازی نه‌خۆشی دڵی هه‌یه یان نا.
	
به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان پێشنیاری جۆرێك پشكنینی نوێیان كردوه له‌وانه‌ش" CRP" و"لیپۆپرۆتینA" كه جۆرێك چه‌وری جه‌سته‌یه، ئه‌نجامه‌كان له گۆڤاری" نیو ئینگلاند" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌م پشكنینانه زۆر وردتر ته‌ندروستی دڵ دیاری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش شۆڕشێكی پزیشكیه.
	
دكتۆر پۆل ریدكهر نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ت به تۆڕی"NBC" نیوز وتویه‌تی" ئه‌م  پشكنینانه ده‌ریده‌خات كه‌سه‌كه مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ره یان نا و باشتریش وایه پشكنینه‌كه له ته‌مه‌نی 30 یان 40 ساڵی بكرێت.
	
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌ڕێی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی خوێن ده‌كرێت ڕێگایه‌كی پێویست بۆ خۆپاراستن به‌كاربهێندرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵ ده‌ناڵێنن.
 
        
        PM:09:20:02/09/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2992
 جار خوێنراوهتهوه