پزیشكێك: جۆرێك شێرپه‌نجه هه‌ست به نیشانه‌كانی ناكرێت
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر" تیمۆراز گلاكۆف" سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌ی سیتشینۆڤ باس له‌وه ده‌كات شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌كرێت به‌بێ نیشانه له جه‌سته‌ی كه‌سی توشبوودا ته‌شه‌نه بسه‌نێت و له‌كاتی پشكنینی نه‌خۆشدا هه‌ستی پێناكرێت.
	
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" زۆرجار مرۆڤ هه‌ست به هیچ نیشنایهكی نه‌خۆشییه‌كه ناكرێت، ته‌نها له حاڵه‌تی پشكنین به ته‌كنیكی نوێ ده‌كرێت نه‌خۆشییه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌ست نیشان بكرێت به‌وه‌ش چانسی چاكبوونه‌وه زیاتر ده‌بێت"
	
دكتۆر گلاكۆف ده‌شڵێت" ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره پێویستی به چاره‌سه‌ری به‌هێز و هاوكاری نێوان نه‌خۆش و پزیشك به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام ئه‌و قسه‌یه دوباره ده‌كرێته‌وه كه شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بێ چاره‌سه‌ره، به‌ڵام زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه چانسی مانه‌وه له‌ژیان و زوو چاكبوونه‌وه زیاتر ده‌كات"
	
باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بریتیه له" خراپی و پیسی ژینگه‌ی كاركردن به‌هۆی مادده‌ی كیمیاویه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه، پێشتر توشی شێرپه‌نجه بوبێت، كێشانی جگه‌ره به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه"
 
        
        PM:05:56:03/08/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									15804
 جار خوێنراوهتهوه