‌نیشانە و هۆكار و چاره‌سه‌ری شێرپەنجەی گورچیلە

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی گورچیلە بریتییە لە گەشەیەکی نائاسایی و کۆنترۆڵنەکراوی خانەکانی ناو گورچیلە، دکتۆر ڕەنج پسپۆڕی‌ چارەسەری نەزۆكی‌ و دەوالی بە مایكرۆسكۆب له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکانی مەترسی:
1-جگەرەکێشان
2-قەڵەوی
3-بەرزی پەستانی خوێن کۆنترۆڵ نەکراو.
4-غەسلی گورچیلەی درێژخایەن.
5-کارکردن لەو شوێنانەی کە نەخۆشەکە بەرکەوتەی ماددەی ژەهراوی دەبێت وەک ئاسبێستۆس یان کادمیۆم.
6-بۆماوەیی، کە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاد دەکات ئەگەر نەخۆشەکە مێژووی خێزانی شێرپەنجەی گورچیلە هەبێت.

نیشانەکانی شێرپەنجەی گورچیلە
1-ئازاری بەردەوام لە کەلەکە یان بەشی خوارەوەی پشت.
2-ڕەنگی میزی تۆخ، بەهۆی بوونی خوێن لە میزدا.
3-نەمانی ئارەزووی خواردن ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کێش.
4-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تا و زیادبوونی ئارەقەکردنەوە لە شەودا.
5-ماندوێتی بەردەوام
6-ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکانی مل.

چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە:
1-چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گورچیلە بە نەشتەرگەری
2-نەشتەرگەری بەشەکی بۆ لابردنی بەشە شێرپەنجەییەکەی گورچیلە
3-نەشتەرگەری گورچیلە بۆ لابردنی گورچیلە بە تەواوی، کە تیایدا گورچیلە و ڕژێنی سەر گورچیلە و شانەکانی دەوروبەری لادەبرێن و هەروەها گرێ لیمفاوییەکانی دەوروبەری گورچیلە لادەبرێن. 
4-چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە بە تیشک: کە بریتییە لە ئاراستەکردنی تیشکێکی چڕ و وزەی بەرز لە سەرچاوەیەکی تیشکەوە بەرەو خانە شێرپەنجەییەکان ئەم چارەسەرە زۆرجار بۆ ئەو شێرپەنجەیە بەکاردەهێنرێت کە بۆ ناوچەکانی دیکە بڵاوبووەتەوە، وەک ئێسکەکان.
5- چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە بە بڕینی خوێن بۆ وەرەمە شێرپەنجەییەکان، کە دەبێتە هۆی لاوازی و بچووکبوونەوەی ئەو گرێیانە، بەزۆری لەو حاڵەتانەدا بەکاردەهێنرێت کە نەخۆشەکان ناتوانن بەرگەی نەشتەرگەری بگرن.


PM:03:59:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 3592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل