پزیشكێك: پیاوان توشی ئه‌م نه‌خۆشییانه ده‌بن و ئاگادار نین
وێستگە ستایل-
دكتۆره سڤیتلانا كالینینا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میزه، باس له‌وه ده‌كات ده‌كرێت پیاوان توشی نه‌خۆشی ده‌بن، نیشانه‌كانی له‌سه‌ریان ده‌رناكه‌وێت به‌ڵام له ئه‌نجامدا كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ریان به‌جێده‌هێڵێت.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ Gazeta.Ru وتویه‌تی" ده‌والی گونه‌كان ئه‌و نه‌خۆشییه كه توشی پیاوان ده‌بێت به‌ڵام له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای توشبوون به‌م نه‌خۆشییه نیشانه‌ی نابێت و نه‌خۆش بێزار ناكات ئه‌وه‌ش واده‌كات ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه ئاسان نه‌بێت، %70 ی توشبووه‌كان به ڕێكه‌وت ده‌زانن توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بون و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌كاتی خۆیدا كاریگه‌ری لاوه‌كی و زیانبه‌خشی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه پیاوان ناوبه‌ناو سه‌ردانی پزیشكی كۆئه‌ندامی میز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستیان بۆ بكرێت"
هاوكات دكتۆره سڤیتلانا ده‌شڵێت" چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه له‌ڕێی سێكسه‌وه بۆ پیاوان ده‌گوازرێته‌وه نیشانه‌ی نییه هه‌تا پاش ماوه‌یه‌كی درێژ له توشبوون پێی، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌كردنی له‌كاتی خۆیدا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت وه‌ك كلامیدیا و كه‌ڕوو و ڤایرۆسی HPV و هێرپس و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه"
هه‌وكردنی پرۆستات یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به شاراوه‌ی بمێنێته‌وه و نیشانه‌ی نابێت به‌ڵام له‌حاڵه‌تی هه‌ستكردن به لاواز بوونی ناوچه‌ی ڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سێكس و هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ پشكنین، ته‌نانه‌ت توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله له پیاواندا زۆر به‌كه‌می نیشانه‌ی ده‌بێت له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه.
PM:05:36:03/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوهتهوه