هۆكار و نیشانهكانی برینی گەدە
وێستگە ستایل-
برینی گهده، بریتییە لە دروستبوونی برینێک لەناو پۆشی گەدە کە زۆر جار دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و خوێن بەربوون، دكتۆر حیدر پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی بهنازۆر لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی ئهم نهخۆشییه دهخاته ڕوو .
هۆکارەکانی بریتین لە :
1- جگەرە کێشان .
2- بەکارهێنانی ئازار شکێن بەبێ پێویستی .
3- نەخۆشی هەوکردنی گەدەی دژە خۆیی .
نیشانەکانی بریتین لە :
1- ئازاری گەدە واتا بەشی سەرەوەی سک.
2- ڕەش بوونی پیسایی.
3- ڕشانەوەی خوێناوی لە کاتی خوێنبەربوونی زۆر لەگەڵ لە هۆش خۆ چوون و دابەزینی پەستانی خوێن .
4-کەم خوێنی و هەندێک جار دابەزینی ڕێژەی ڤیتامین B12 .
5- ئازاری لەپڕ و زۆر لە سکدا کاتێک تووشی کونبوون دەبێت .
6- هەندێک جار نیشانەکانی کەمە و نەخۆش زۆر هەستی پێ ناکات .
هەندێک لە حاڵەتەکان دەبنە شێرپەنجەی گەدە بۆیە پێویستە چارەسەری بۆ بکرێت و پشتگوێ نەخرێت بە دەرمان یان لابردن بە نەشتەرگەری.
PM:05:34:03/12/2023
ئهم بابهته 1512
جار خوێنراوهتهوه