چین: هیچ ڤایرۆسێكی نوێ لای ئێمه بڵاونه‌بۆته‌وه
وێستگە ستایل-
وته‌بێژی لیژنه‌ی خۆپاراستنی ته‌ندروستی تایبه‌ت به حكومه‌تی وڵاتی چین" می فانگ" ئاشكرای كردوه" پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی بڵاوی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له وڵاته‌كه‌یان، هیچ جۆره ڤایرۆس و به‌كتریایه‌كی نوێ تۆمار نه‌كراوه.
هاوكات ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكردوه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت په‌تای نوێ له وڵاتی چین بڵاوبۆته‌وه، هۆكاری خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ی ئێستاش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌وت توشكه‌ری نه‌خۆشی كه له وڵاته‌كه بڵاوبۆته‌وه.
ئاژانسی" شینخوا" ی چین له زاری فانگ هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" تا ئێستا هیچ توشكهرێكی نه‌خۆشی نه‌ناسراو تۆمار نه‌كراوه و هیچ نهخۆشیهكیش تۆمار نه‌كراوه ڤایرۆسێك یان به‌كتریایه‌كی نوێ هۆكاری توشبوون بێت پێی"
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ڕێی ڕاپۆرتێك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی" ئێكس" بڵاویكرده‌وه تیایدا به‌فه‌رمی داوای له چین كردوه زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و زیادبوونی هه‌وكردنی سییه‌كان له‌ناو منداڵانی ئه‌و وڵاته بخاته ڕوو، له‌گه‌ڵیدا هه‌نگاوی پێویست بگرنه به‌ر بۆ زوو كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه.
له ڕاپۆتهكهی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه" له باكوری وڵاتی چین، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توشبوونی منداڵان به نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كان تۆماركراوه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ست بخه‌ن.
ته‌ندروستی جیهانی داوای له هاوڵاتیانی وڵاتی چین كردووه، ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ی كه ئێستا له‌و وڵاته بڵاوبۆته‌وه كه‌م ببێته‌وه، له‌وانه‌ش وه‌رگرتنی ڤاكسینی تایبه‌ت، دوور كه‌وتنه‌وه له‌كه‌سی توشبوو، مانه‌وه له‌ماڵه‌وه له‌كاتی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه، ئه‌نجامدانی پشكنینی پێویست و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و به‌كارهێنانی ده‌مامك و شۆردنی ده‌سته‌كان و هه‌واگۆڕكێی ئه‌و ژوره‌ی تیایدا ده‌ژی.
PM:05:27:03/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوهتهوه