خواردنی چه‌ند جۆرێك سه‌وزه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كه‌نه‌وه
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات چه‌ند جۆرێكی سه‌وزه به به‌رده‌وامی بخۆن به‌ڵام ئه‌م ڕێنماییه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه.
	
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" به‌هۆی بوونی ماده‌ه‌ی بیتاین "betaine- Trimethylglycine" چه‌وه‌نده‌ر یه‌كێكه له سه‌وزه زۆر به‌سووده‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی ئاسن له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه و دڵ چالاك ده‌كات، به‌سووده بۆ دابه‌زینی كێشی زیادده‌ی له‌ش"
	
دكتۆر میاسنیكۆڤ ده‌شڵێت" ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و مادده‌یه‌ی له چه‌وه‌نده‌ردا هه‌یه زۆر به‌سووده بۆ زیادكردنی هێزی جه‌سته و ماسولكه‌كان، ته‌نانه‌ت چه‌ندین جۆری ده‌رمان له‌م مادده‌یه دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌ی یاریزانه‌كان به‌هێز بكات"
	
باشتریش وایه چه‌وه‌نده‌ر به زه‌ڵاته و به‌كاڵی بخورێت چونكه كوڵاندن به‌های خۆراكیه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو سوودهكاتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه نابێت چه‌وه‌نده‌ر و ئه‌و سه‌وزانه بخۆن كه ئۆكسالاتی تیادایه.
	
 
        
        PM:03:32:28/11/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3380
 جار خوێنراوهتهوه