5 كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ئالوده‌بوون به كاركردن 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئۆفیس و شوێنه گشتیه‌كان كار ده‌كه‌ن ماوه و كاتی كاركردنیان له‌نێوان8-10 كاتژمێردایه و هه‌ندێك كه‌س ماوه‌ی كاركردنیان ده‌گاته 18 كاتژمێر له ڕۆژێكدا به‌ڵام ئه‌مه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
	
پێگه‌ی" كلیفلاند" ی ته‌ندروستی له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات هاوسه‌نگی له ماوه‌ی كاركردن و ژیانی ڕۆژانه‌یان ڕابگرن چونكه هه‌ندێك كه‌س زیاتر له‌وه‌ی پێویسته خۆیان ماندوو ئه‌كه‌ن و به‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستیان ده‌گات.
	
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: كاتی گونجاو چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له ماوه‌ی ڕۆژێكدا كاربكات؟
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی كردوه تیایدا هاتووه كاركردن زیاتر له 55 كاتژمێر له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
	
1- كه‌مخه‌وی و پشوونه‌دانی پێویست كه هۆكاره بۆ توشبوون به دڵه‌ڕاوكێ و دره‌نگ چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشی.
2- نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و خواردنی ژه‌می خێرا ئه‌مه‌ش زیانی بۆ ته‌ندروستی ده‌بێت.
3-دوور كه‌وتنه‌وه له وه‌رزش كردن.
4- پشتگوێ خستنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
5-زیادبوونی مه‌ترسی ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌ی .
 
        
        PM:02:21:28/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2252
 جار خوێنراوهتهوه