ئه‌گه‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسین دودڵیت ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌ره‌وه 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
پسپۆڕی بواری په‌تازانی میسری" اسلام عنان" تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ترسن بابه‌تێكی گرنگی بڵاوكردۆته‌وه و ڕێنمویان ده‌كات كه دوڵ نه‌بن و ڤاكسین وه‌ربگرن.
	
ئه‌م پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا كاریگه‌ری و زیانه لاوه‌كیه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه‌ی خستۆته ڕوو كه بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت" ئه‌زیسرۆمایسین" كه چه‌ند جار زیان به‌خشتره له كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا و ئه‌مانه‌ش زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ن.
	
1- له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن و زرنگانه‌وه‌ی گوێ و نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆن
2- ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵ هه‌ستی پێده‌كرێت
3-توشبوون به هه‌ستیاری توند "anaphylactic shock" كه هه‌ندێكجار هۆكاره بۆ مردن
4- ئازاری سه‌ر
5- توڕه‌بوون و تێكچوونی نوستن
6-له‌هۆشچوون
7- سست بوونی گورچیله‌كان و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی مێینه 
8- هه‌وكردنی گه‌ده و په‌نكریاس و كۆڵۆن و سكچوون
	
له هه‌موی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه ده‌رمانه‌كه نابێت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه به‌كاربێت كه دووگیانن یان شیر به كۆرپه‌كانیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م پزیشكه داوا ده‌كات هاوڵاتیان له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه نه‌ترسن و ئه‌وه‌ش بزانن كه زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له زیانی ڤاكسینه‌كه زیاتره.
 
        
        PM:02:21:16/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3688
 جار خوێنراوهتهوه