توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی توشبونیان به‌م نه‌خۆشیانه هه‌یه 
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه دامه‌زراوه‌ی HeadHunter ئه‌نجامیداوه تیایدا هاتووه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای كاركردن و دابه‌زینی توانای ته‌ركیز و بیرچونه‌وه له باوترین حاڵه‌ته‌كانی دوای توشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
	
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه كۆمه‌ڵێك چاكبوه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌مه‌نی 45-54 ساڵی به‌شداریان كردوه ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه %46 ی به‌شداربوه‌كان توانای به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌یان كه‌مبۆته‌وه و ته‌نها %24 یان كاریگه‌ری لاوه‌كی دوای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ریان ده‌رنه‌كه‌وتووه و  %61 خۆیان هه‌ستیارن به كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كان دوای توشبوون به ڤایرۆسه‌كه كردوه.
	
له باوترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه چاكبوه‌وه‌كانی دوای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ستی پێده‌كه‌ن %62 یان توانای چالاكی و ته‌ركیزیان كه‌مده‌بێته‌وه و %48 به‌ده‌ست بیرچونه‌وه ده‌ناڵێنن و %43 گرفتی هه‌ستی بۆنكردنیان بۆ دروست ده‌بێت و %42 ناتوانن وه‌ك پێشتر هه‌ستی تامكردنیان هه‌بێت %36  توشی هه‌ناسه توندی درێژخایه‌ن ده‌بن و %31 خه‌ویان تێكده‌چێت.
 
        
        AM:11:50:14/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2260
 جار خوێنراوهتهوه