كاتژمێرێك زوتر له خه‌و هه‌سته.. سوودی جادوی هه‌یه
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه یه‌ك كاتژمێر زووتر هه‌ستان له‌خه‌و مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه.
	
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن زاناكان له زانكۆكانی" كۆلۆرادۆ پۆلدر و هارڤه‌رد و په‌یمانگای برۆد تایبه‌ت به زانستی زینده‌ی " ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتوه‌ی كه له‌ڕێی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاتژمێری هه‌ستان له خه‌و ئه‌ویش ده‌كرێت مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی به‌ڕێژه‌ی %23 كه‌مبكرێته‌وه.
	
 زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌ك كاتژمێر زوتر هه‌ستان له خه‌و به‌یانیان به‌راورد به‌و كاته‌ی به‌رده‌وام تیایدا مرۆڤ له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت ئه‌گه‌ری توشبوون به خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه.
	
خه‌مۆكی تێكچوونی مه‌زاجه و واده‌كات مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به خه‌مباری و گرنگی پێ نه‌دان بكات و كار له بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاری مرۆڤ ده‌كات و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كێشه‌ی جه‌سته‌ی و هه‌ست و سۆز توشی مرۆڤ ده‌كات.
	
سیلی ڤیته‌ر توێژه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی كۆلۆرادۆ پۆلده‌ر ده‌ڵێت" چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته و تێكچوونی نوستن و ئه‌وانه‌ی شه‌وان زوو ده‌خه‌ون و به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن چالاكترن و كه‌متر توشی خه‌مۆكی ده‌بن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی نیوه‌ی شه‌و یان به‌ره‌به‌یان ده‌خه‌ون"
 
        
        PM:06:16:14/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2536
 جار خوێنراوهتهوه