ته‌ندروستی جیهانی له بڵاوبوونه‌وه‌ی شریته نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردوه كه شریتی هندی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌یان وڵات بڵاوبۆته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
	
ئه‌م شریته نوێیه كه ناوی"B1.617"ه مانگی 10 ی ساڵی پار له هندستان دۆزرایه‌وه و له ئه‌نجامی گۆڕانی شریتی  كۆنه‌كه‌ی  ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووه و ئێستا له 44 وڵات له جیهاندا بڵاوبۆته‌وه.
	
جگه له هندستان به‌ریتانیا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌م شریته نوێیه‌ی تیادا بڵاوبۆته‌وه و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش به ترس و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتان ناوی ده‌بات.
	
به‌هۆی ئه‌م شریته نوێیه له هندستان ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت و زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌دات دۆخه‌كه ئه‌وه‌نده خراپه هندستانی خستۆته حاڵه‌تی كاره‌ساته‌وه.
 
        
        PM:12:06:16/05/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2536
 جار خوێنراوهتهوه